هەواڵی کوردستان ئێستا

کەمترین پرۆژەى وەبەرهێنان لە پارێزگاى هەڵەبجە جێبەجێکراوە

کەمترین پرۆژەى وەبەرهێنان لە پارێزگاى هەڵەبجە جێبەجێکراوە
کەمترین پرۆژەى وەبەرهێنان لە پارێزگاى هەڵەبجە جێبەجێکراوە

2024-05-08 22:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

لەماوەى 17 ساڵى رابردوودا کە یاساى وەبەرهێنان لەهەرێمى کوردستان دەرچووە، پارێزگاى هەڵەبجە کەمترین پڕۆژەى وەبەرهێنانى تێدا جێبەجێکراوە، کە لە کۆى هەزار و 250 مۆڵەتى وەبەرهێنان تەنیا نۆ مۆڵەتى وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکە دەرچووە. زانیار حەمە نورى، بەڕێوەبەرى وەبەرهێنانى هەڵەبجە بۆ کەناڵ8 رایگەیاند، "ئێمە 50 پرۆژەى وەبەرهێنانمان راگەیاند کە ئەولەویەتن بۆ پارێزگاکە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا، خۆشبەختانە 40 داواکاریمان پێگەیشتووە کە بەشێکى زۆر لە ئەولەویاتى هەڵەبجەى تێدایە و هەوڵدەدەین پێنج شەش لەو داواکارییانە بۆ ئەمساڵ تەواو بکەین و ژمارەى پرۆژە مۆڵەتپێدراوەکان لە 9 بۆ 15 پرۆژە زیادبکەین". هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، تەنیا لە ماوەى ساڵى رابردوودا پێنج پرۆژەى وەبەرهێنان بۆ هەڵەبجە کراوە، کە لە