هەواڵی کوردستان ئێستا

پرۆژەی هەژماری من: بانکی TBI بۆ پرۆژەکە زیادکرا

پرۆژەی هەژماری من: بانکی TBI بۆ پرۆژەکە زیادکرا
پرۆژەی هەژماری من: بانکی TBI بۆ پرۆژەکە زیادکرا

2024-05-08 22:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

پرۆژەی هەژمارى من بڵاویکردووەتەوە، ئێستا بانکی TBI بۆ پرۆژەکە زیادکراوە و دەشڵێت،  فەرمانبەران سەرپەشکن لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان و بانکی زیاتر بەڕێوەن بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکە. پرۆژەی 'هەژماری من' بڵاویکردەوە: "ئێستا بانکی TBI زیادکراوە بۆ فۆرمی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە هەژماری من." ئاماژەی بەوەشکراوە: "بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، دەبێت بە حەوتەمین بانکی پڕۆژەی هەژماری من و هاوڵاتیانمان سەرپشکن لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان و بانکی زیاتریش بەڕێوەن." رۆژی چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەفەرمی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بەشداریکردنی بانکی TBI، لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری