هەواڵی کوردستان ئێستا

دۆسیەی ساختەکاریی شاکیرا داخرا

دۆسیەی ساختەکاریی شاکیرا داخرا
دۆسیەی ساختەکاریی شاکیرا داخرا

2024-05-09 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

داواکاری گشتی ئیسپانیا رایگەیاند، بڕیاریداوە بە داخستنی دۆسیەی تۆمەتبارکردنی شاکیرا، خانمە هونەرمەندی کۆڵۆمبی، پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا لەپێناو نەچوون بۆ دادگا و سەلماندنی بێتاوانیی، ملیۆنان دۆلاری وەک غەرامە داوە. داواکاری گشتی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە، "نەگەیشتوون بە بەڵگەی تەواو" بۆ تاوانبارکردنی شاکیرای خانمە هونەرمەندی کۆڵۆمبی، لەو دۆسیەیەدا کە تێیدا ئەو خانمە هونەرمەندە بە ساختەکاری لە پێدانی باج تۆمەتبارکراوە. لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوودا دادگای بەرشەلۆنە بڕیاریدا، ئەو کەیسە دژ بە شاکیرا بجوڵێنێت، دوای ئەوەی گومان لەوە دەکرا، لەڕێگەی کۆمەڵێک کۆمپانیاوە ساختەکاریی لە پێدانی باجدا کردبێت. لە پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک، لە ماوەی رابردوودا، شاکیرا 6.6 ملیۆن یۆرۆی