هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانی کەنەدا پرۆژەیاسای دانانی سوپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆردا قبووڵکرد

پەرلەمانی کەنەدا پرۆژەیاسای دانانی سوپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆردا قبووڵکرد
پەرلەمانی کەنەدا پرۆژەیاسای دانانی سوپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆردا قبووڵکرد

2024-05-09 13:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پەرلەمانی کەنەدا بە کۆی دەنگ پرۆژەیاسای بە تیرۆرناساندنی سوپای پاسدارانی ئێرانی پەسەند کرد. پێشنیازەکە لەلایەن لیژنەی دادی پەرلەمانی کەنەداوە پێشکەشکرابوو، کە داوایان لە حکومەت کردووە سوپای پاسداران وەک "قەوارەیەکی تیرۆریستی" لە کەنەدا دەستنیشانبکرێت. پەرلەمانتارانی کەنەدا بە کۆی دەنگی تەواوی ئەندامان، کە ژمارەیان 327 پەرلەمانتارە، پرۆژەیاساکەیان پەسەند کرد. ماوەیەکە حکومەتی کەنەدا رووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەتەوە بۆ ئەوەی سوپای پاسداران، بەگوێرەی یاسای تاوانەکان وەک گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت. دوای ئەوەی ئێران هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی کەنەدا داواکارییەکانیان زیاترکرد بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆردا. پرۆژەیاساکە حکومەت پابەند ناکات بە سەپاندنی بڕیارەکە و جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، حکومەتەکەی