هەواڵی کوردستان ئێستا

سوپای تورکیا: لە هەرێمی کورستان لە ئۆپراسیۆنی بەردەوامداین

سوپای تورکیا: لە هەرێمی کورستان لە ئۆپراسیۆنی بەردەوامداین
سوپای تورکیا: لە هەرێمی کورستان لە ئۆپراسیۆنی بەردەوامداین

2024-05-09 16:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سوپای تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانیان لە هەرێمی کوردستان بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و ئێستاش چوونەتە قۆناغی ئۆپراسیۆنی بەردەوام. چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەیان راگەیاند، شەڕی رووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بە شێوەیەکی بەردەوام بەڕێوەدەچێت و ئێستاش کەتوونەتە قۆناغی "ئۆپراسیۆنی بەردەوام". سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، "پێشتر گوتمان ئەم هاوینە قوفڵەکە دادەخەین کە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی چڕنووک قوفڵە لە هەرێمی کوردستان و ئێستاش بەو جۆرەی ئاماژەمان بۆ کردووە بەردەوامین لەو پلانەی داماننابوو." سەرچاوەکان لەبارەی گیانلەدەستدانی چەند سەربازێکی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان باسیانلەوەکردووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانلەدەستدەدەن زیادیکردووە و تەنیا رۆژی چوارشەممە 8ـی ئایاری 2024، 307 هەورەبرووسکە لە بنکە و بارەگاکانی سوپای