هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق خوێندنەوەى یەکەم بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەکات

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق خوێندنەوەى یەکەم بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەکات
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق خوێندنەوەى یەکەم بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەکات

2024-05-09 17:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بڕگەیەک بۆ کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆى ئەنجوومەنى نوێنەران زیاد کرا و بڕگەکەش تایبەتە بە درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنى هەلبژاردنەکانى عیراق بۆماوەى شەش مانگ. کاروان یاروەیس، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات و بەگوێرەى هەموارەکە تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگ درێژ دەکرێتەوە. ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، ئامانج لە هەموارەکە بۆ ئەوەیە گرەنتی یاسایی بکرێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بتوانێت سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات. پرۆژەى هەموارەکە لەلایەن سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراقەوە ئاڕاستەى ئەنجوومەنى نوێنەران کراوە، لەهۆکارەکانی دەرچوونى یاساکە باسلەوەکراوە، تەمەنى کۆمیسیۆن دریژبکرێتەوە تاوەکو دەرئەنجامى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان پەسەند دەکرێت.