هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچيرڤان بارزانى فەرمانی به‌قه‌زاكردنى خورماڵی واژۆكرد

نێچيرڤان بارزانى فەرمانی به‌قه‌زاكردنى خورماڵی واژۆكرد
نێچيرڤان بارزانى فەرمانی به‌قه‌زاكردنى خورماڵی واژۆكرد

2024-05-09 18:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى فەرمانی به‌قه‌زاكردنى خورماڵی واژۆكرد و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی ئایاری 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى "پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر رۆشناييى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى دا به‌ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ". بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت و رێکارە ئیدارییەکان دەستپێدەکەن". ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌قه‌زاكردنى خورماڵ ده‌بێته‌ هۆى باشتربوونى ره‌وشى ناوچه‌كه‌ له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه‌ و خزمه‌تى زياتر به‌ خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات".