هەواڵی کوردستان ئێستا

پڕۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی "ژیاننامەی ڕووناکی" دەکاتەوە

پڕۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی "ژیاننامەی ڕووناکی" دەکاتەوە
پڕۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی "ژیاننامەی ڕووناکی" دەکاتەوە

2024-05-09 23:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پڕۆژەی ئارتفرۆش لە دامەزراوەی ڤیم، پێشانگەیەک بە ناوی "ژیاننامەی ڕووناکی" بۆ هونەرمەندی شێوەکاری عێراقی "حەسەن عەبوود" لە گەلەری ئارتفرۆشدا دەکاتەوە.ڕەبەن عزەت، یاریدەدەری رێکخەری پڕۆژەی ئارتفرۆش، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، پڕۆژەی قازانج نەویستی ئارتفرۆش، پێشانگەیەک بۆ شێوەکاری عێراقی "حەسەن عەبوود" دەکاتەوە، کە هونەرمەندێکی عێراقی بەناوبانگە و لە وڵاتی هۆڵەندا دادەنیشێت.ئاماژەی بەوەدا، ئەمە بەشێکە لەو پڕۆژەیە، کە ئامانجی بەبازاڕیکردنی کار و بەرهەمی هونەرمەندانە، لەپێناو ناساندنی بەرهەمەکانیان.وابڕیارە پێشانگەکە رۆژی شەممە، 11ـی ئایاری 2024 لە دامەزراوەی ڤیمدا بکرێتەوە، تاوەکو رۆژی 18ـی هەمان مانگ بەردەوام بێت.ڕەبەن عزەت لەباسی ئەو پڕۆژەیەدا، گوتی، پڕۆژەی ئارتفرۆش، پلاتفۆرمێکی هونەری شێوەکارییە تایبەتمەندە بە هونەرمەندانی شێوەکار لە هەموو عێراق، لە بوارەکانی تابلۆ،