هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هۆڵى رۆشنبیریی سلێمانى مۆزەخانەی نەتەوەسازان کرایەوە

لە هۆڵى رۆشنبیریی سلێمانى مۆزەخانەی نەتەوەسازان کرایەوە
لە هۆڵى رۆشنبیریی سلێمانى مۆزەخانەی نەتەوەسازان کرایەوە

2024-05-10 01:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی "مۆزەخانەی نەتەوەسازان" بۆ کەلوپەل و بەڵگەنامەکانی تایبەت بە هونەرمەندانی بواری شانۆ و سینەما کرایەوە. ئەمڕۆ، نۆی ئایاری 2024، لە ساڵۆنی هۆڵی رۆشنبیری سلێمانیدا، بە ئامادەیی دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى گشتی رۆشنبیریی و هونەرى سلێمانى، محەمەد کوردۆ یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتیی،  نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و هونەرمەندان و رۆشنبیرانى شارەکە، مۆزەخانەکە کرایەوە. مۆزەخانەی نەتەوەسازان یەكەم مۆزەخانەیە لە كوردستان، کە تایبەتە بە وێنە و كەلوپەل و بەڵگەنامەكانی تایبەت بە هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ و دراما و سینەما و فیلم، کە بە سپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی کرایەوە. دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى گشتی رۆشنبیریی و هونەرى سلێمانى،