هەواڵی کوردستان ئێستا

سیلینا گۆمێز خۆی بە "گەمژە" ناودەبات

سیلینا گۆمێز خۆی بە "گەمژە" ناودەبات
سیلینا گۆمێز خۆی بە "گەمژە" ناودەبات

2024-05-10 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

سیلینا گۆمێز، خانمە هونەرمەندی جیهانی، دوای بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، رووبەڕووی هێرشی زۆر بووەوە هەر ئەمە وایکرد ئەو خانمە هونەرمەندە داوای لێبووردن بکات و خۆی بە "گەمژە" ناو ببات. گۆمێز، لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا، وێنەیەکی ساتی گەشتێکی بەیانیانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا کوپێکی ستاربەکس دەرکەوتبوو، پاش بڵاوکردنەوەشی چەندین کۆمێنتی نەرێنی بۆ نوسرا. زۆرینەی ئەوانەی کۆمێنتیان لەسەر بڵاوکراوەکە نوسیبوو، دەیانگوت کە ئەو پشتگیریی لە هێرشکردنە سەر فەلەستین دەکات، تەنانەت هەندێککەس دەیانگوت شایەنی ئەوەیە کە رقمان لێی بێت. لەدوای ئەوەی فۆتۆکەی هەرایەکی زۆری نایەوە، گۆمێز وەڵامی یەکێک لە کۆمێنتەکانی دایەوە کە تێیدا نوسرابوو، "ئەو شایەنی رق لێبوونە.. ناکرێت هێندە گەمژە بێت"، ئەویش لە