هەواڵی کوردستان ئێستا

دوو سەدە بەسەر دامەزراندنی گەلەری نیشتمانی لەندەندا تێدەپەڕێت

دوو سەدە بەسەر دامەزراندنی گەلەری نیشتمانی لەندەندا تێدەپەڕێت
دوو سەدە بەسەر دامەزراندنی گەلەری نیشتمانی لەندەندا تێدەپەڕێت

2024-05-10 18:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

گەلەری نیشتمانی لەندەن یادی 200 ساڵەی دامەزرانی دەکاتەوە، کە توانیویەتی لەو ماوەیەدا پێگەیەکی تایبەت لە مێژوو و رۆشنبیری بەریتانیدا دروست بکات. گەلەری نیشتمانی لەندەن، لە ساڵی 1824 دامەزراوە، ئامانج لێی دروستکردنی کۆمەڵەیەک بووە لە باشترین کارە هونەرییەکان، کە خەڵک دەتوانن بەبێبەرامبەر تەماشایان بکەن. ئەو گەلەرییە، نزیکەی 2300 تابلۆی ئەوروپای ڕۆژئاوا لەخۆدەگرێت، کە لە سەدەکانی نێوان 13-20ـدا دروستکراون، ئەو تابلۆیانە کۆمەڵەیەک پێکدەهێنن کە لە رووی مێژووییەوە رەنگدانەوەی شێوە و نەریتی کۆنی هونەری رۆژئاوان. بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە، گابرێل فیناڵدی دەڵێت: "گەلەری نیشتمانی بۆ ماوەی 200 ساڵە جێگەیەکی تایبەتی لە مێژوو و کولتووری بەریتانیادا هەیە". بەڕێوەبەری مۆزەخانەکەئەوەشی گوتووە، ئەوان بەردەوام دەگەرێن بەدوای رێگەی نوێدا