هەواڵی کوردستان ئێستا

هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی پەرلەمانی ئێران دووجار درێژکرایەوە

هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی پەرلەمانی ئێران دووجار درێژکرایەوە
هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی پەرلەمانی ئێران دووجار درێژکرایەوە

2024-05-10 21:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ماوەی هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی پەرلەمانی ئێرانی دووجار درێژکردەوە و هەڵبژاردنەکە تاوەکو کاتژمێر 9ـی شەو بە کاتی تاران بەردەوام دەبێت. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، بەهۆی زۆریی ژمارەی دەنگدەران لە بنکەکانی دەنگدان و داواکان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی خولی 12ـەیەمی پەرلەمانی ئێران، لە هەموو بازنەکاندا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژ کرایەوە و دەنگدان تاوەکو کاتژمێر هەشتی ئێوارە بە کاتی تاران بەردەوام دەبێت. لە دوای کاتژمێر هەشت بە کاتی تاران، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، ماوەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان تاوەکو کاتژمێر نۆی شەو درێژ کردووەتەوە. بەوەش ماوەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دووجار درێژکرایەوە، بەو دووجارەش