هەواڵی کوردستان ئێستا

لە چوار مانگی رابردوودا 29 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە

لە چوار مانگی رابردوودا 29 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە
لە چوار مانگی رابردوودا 29 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە

2024-05-10 21:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەگوێرەى ئامارى فەرمیى بەرگریى شارستانى پارێزگاى هەولێر، 29 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکەدا تۆمارکراون، بەشێکیشیان بازاڕەکانى گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە زیانى دارایى زۆر بەر هاونیشتمانیان کەوتووە. بەرگریى شارستانى روونیکردووەتەوە، رۆژی 2ـی شوبات ئاگر لە چەند کۆگایەکی پیشەسازی کەوتەوە، هەروەها رۆژی 27ـی شوبات ئاگر لە بازاڕی لەنگە کەوتەوە، رۆژی 9ـی ئازار کۆگایەک لە نزیک ناوچەی پێشەسازی گڕیگرت. هەروەها رۆژی 13ـی ئازار ئاگر لە بازاڕی فەرمانبەران کەوتەوە و چەند دوکانێک سوتان، رۆژی 27ـی ئازار چەند کۆگایەک لە قوشتەپە گڕیگرت. هاوکات رۆژی 8ـی نیسان ئاگر بۆ جاری دووەم ئاگر لەبازاڕی لەنگەى هەولێر کەوتەوە، رۆژی 23ـی نیسان ئاگر لە چەند دوکانێکی بازاڕی شێخەڵا کەوتەوە، رۆژی 5ـی