پارێزگارى سلێمانى هۆکارى کەمبوونەوەى داهاتى سلێمانى و هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
2024-05-11 23:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
پارێزگارى سلێمانى هۆکارى کەمبوونەوەى داهاتى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە بۆ کەناڵ8 ئاشکرا دەکات و هۆشداریش لە خراپى رێگە سەرەکییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەدات و دەڵێت، ئەگەر وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە نەچێتەسەرخەت بۆ نۆژەنکردنەوەیان رێگاکان خراپتردەبن. لەمیانى کردنەوەى مزگەوتى مەلا عەبدولکەریمى مودەڕیس لە سلێمانى، هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، "ئەو بودجانەى لە داهاتى ناوخۆ کۆدەکرێنەوە زیاتر بەشى بودجەى بەکاربردن دەکەن و داهاتى ناوخۆ لە بودجەى پرۆژەکان خەرجدەکرێت". لە بارەى هۆکارەکانى کەمبوونەوەى داهاتى سلێمانى و هەڵەبجە، هەڤاڵ ئەبوبەکر گوتى، "یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەى داهات، دابەزینى رێژەى هاوردەیە لە دەروازەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانییەوە و خراپى ئەو رێگەیانەى لە سلێمانییەوە دەچنەوە هەولێر، هەموو ئەوانە کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەى داهات