بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك بۆ KDP: تیرۆرستان ویستوویانە بچنە ناو بارەگای هەواڵگریی عێراق
2020-04-28 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
كەركووك-KDP.info- لە كەركووك دوو كەسی خۆكوژ لە نزیك دەرگای بارەگای هەواڵگریی عێراق لە گەرەكی قادسیەی شاری كەركووك خۆیان تەقاندەوە و، چەند كەسێك كوژران و بریندار بوون.
لەو بارەیەوە، عەمید ئیدریس رەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوو تەقینەوە لە شاری كەر كوك ڕوویان داوە و هێرش كراوەتە سەر بارەگای هەواڵگریی عێراق و تیرۆرستان ویستوویانە بچنە ناو بارەگای هەواڵگریی عێراق، بەڵام دیارە نەیانتوانیوە و خۆیان تەقاندووەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێیە، جارێ وردەكارییەكان لە بەردەستدا نین".
رەفعەت گوتیشی: "گەیشتنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو كەركووك، مەترسیی زیاتر دروست دەكات و كێشە ئەمنییەكان قوڵتر دەبنەوە، چونكە لە ئێستادا داعش گەیشتوونەتە ناو كەركووك".
بڵند ئیبراهیم