هەواڵی کوردستان ئێستا

فێستیڤاڵی سەموون لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی سەموون لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەدەچێت
فێستیڤاڵی سەموون لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەدەچێت

2024-05-16 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

هەزاران گەشتیار لە دوورگەی چیۆنگ چاو لە هۆنگ کۆنگ کۆبوونەوە، بۆ ئاهەنگگێران بە فێستیڤاڵی سەموون، بینینی نمایشی "پیو سیک" یان نمایشی رەنگەکان، هەروەها لە رابردوودا لەم ئاهەنگەدا پەیکەری خوداوەند بەرزدەکرایەوە، بەڵام لە ئێستادا گەنجەکان بە جلی جیاوازەوە نمایشدەکەن. لە ئاهەنگی فێستیڤاڵی سەمووندا، کە بۆماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، ساڵانە هەزاران گەشتیار لە شارە جیاوازەکانەوە رادەکێشێت. لە بەشێکی ئامادەکارییەکانی ئەم ئاهەنگەشدا، دەیان کرێکار لە فڕن و سەموونخانەکاندا سەدان دانە سەموون دروست دەکەن، بەشێوەی کەلەپووری کۆنی چینییەکان، ئامادەی دەکەن بۆ ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی دوورگەکە دەکەن. لەم فێستیڤاڵە کەلەپوورییەدا، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکان، گەورە و منداڵ بەیەکەوە بە جلە جیاوازەکانەوە و بەشێوەی