هەواڵی کوردستان ئێستا

تابلۆیەکی مۆنێ بە 35 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

تابلۆیەکی مۆنێ بە 35 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
تابلۆیەکی مۆنێ بە 35 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

2024-05-17 00:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

تابلۆیەکی هونەرمەندی فەڕەنسی مۆنێ، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە نیویۆرک بە 35 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.رۆژی دووشەممە، هەردوو خانەی کریستیس و سۆسەبی بۆ زیادکردنەکان لە نیویۆرک، فرۆشتنە بەهارییەکانیان راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە هات کە فرۆشتنی کارە هونەرییەکان لە لەندەن و پاریس ئەنجامی باشی هەبوو.خانەی سۆسەبی بۆ زیادکردنەکان ئێوارەی چوارشەممە رایگەیاندووە، نزیکی 50 تابلۆی لە هونەری سەردەمییانە لە رێگەی ئینتەرنێت و مۆبایلەوە لە مانهاتن فرۆشتووە، داهاتەکەیان 235 ملیۆن دۆلار بووە.وتەبێژی خانەکە گوتوویەتی، یەکێک لە گرانترین تابلۆکانیش، کە تابلۆی "Meules à Giverny" (1893)ـی مۆنێ بووە، دوای زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەی هەشت خولەک، بەرامبەر بە 34.8 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. هەروەها تابلۆیەکی لیۆنۆرا کارینگتن (1917-2011) بە نرخی 28.5 ملیۆن دۆلار