هەواڵی کوردستان ئێستا

هۆشداریی روودانی لافاو لە حەوت پارێزگای ئێران دەدرێت

هۆشداریی روودانی لافاو لە حەوت پارێزگای ئێران دەدرێت
هۆشداریی روودانی لافاو لە حەوت پارێزگای ئێران دەدرێت

2024-05-17 21:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8


ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی مەشهەد لە ئێران بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە بەهۆی و سەرۆکی بەشی قەیران لە شارەوانیی مەشهەد لە کارەکەی دوورخرایەوە. هۆشداریی روودانی لافاو لە حەوت پارێزگای دیکەی ئێران. میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حەسەن کیلدەری، سەرۆکی بەشی قەیران لە شارەوانیی مەشهەد لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی خوراسان رەتیکردبووەوە، کە لافاکەی مەشهەد زیانی هەبووبێت. کلیدەری لەو چاوپێکەوتنەیدا رایگەیاندبوو، تەنیا هەندێک ئاو کۆبووەتەوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەشی ئاو بردونوی، ئۆتۆمبێلی لەکارتۆن دروستکراوبوون نەک ئاسن. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، محەمەد رەزا قەلەندەر شەریف، سەرۆکی شارەوانیی مەشهەد رایگەیاندووە، "بەڕێوەبەری بەشی قەیران لە شارەوانیی مەشهەد بەهۆی لێدوانە نەگونجاو و نادروستەکەیەوە ئەمڕۆ لەکارەکەی لابرا". مەجید دەبیریان، ئەندامی ئەنجوومەنی شاری