میدیای ئێران وردەکاری نوێیان لەسەر شوێنی گەڕان بۆ هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار بڵاکردەوە
2024-05-19 19:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ناوچەی گەڕان بەدوای کۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار دارستانەکانی ئەرەس باران لە ناوچەی پیرداود لە رۆژهەڵاتەوە تاوەکو ناوچەی کانگاکانی سونگون لە رۆژئاواوە دەگرێتەوە. ئەو ناوچەیەی باسی لێوەدەکرێت دەکەوێتە باکووری ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە شاری وەرزقان کە دارستانێکی شاخاوی، تەماوی و باراناوییە و زۆر سەختە. کاتژمێرێک پێش ئێستا گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ دۆزینەوەی ئەو هەلیکۆپتەرەی کە سەرۆککۆماری هەڵگرتبوو لە سەرچاوەی چەند گوندێکی ناوچەکەوە دەستیپێکرد و بەردەوامە. پەیامنێری فارس نیوز دەڵێت، دوای رووداوەکە بۆ چەند ساتێک لەگەڵ ئایەتوڵڵا ئەلهاشم قسەیان کردووە، بەڵام لە ئێستادا مۆبایلەکان بەردەست نین. لەناو سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەدا، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و محەمەد على ئەلهاشم، ئیمام جومعەی تەورێز و حسێن