کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی سەرۆککۆماری ئێران
2024-05-19 20:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رايگەياند، ئەمریکا چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکات کە باس لە ئەگەری نیشتنەوەی ئەستەمی هێلیکۆپتەرەکەی ئيبراهيم رەئيسی، سەرۆککۆماری ئێران و وەزيری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکات. هاوکات کۆشکی سپی رايگەياندووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمريکا لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و کۆتایی بە گەشتەکەی هێناوە و گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی. هەروەهائيلهام عالێڤ سەرۆککۆماری ئازەربايجان لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاويکردەوە، نيگەرانين بەو هەواڵەی کە هێليکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزيری دەرەوە نيشتنەوەی بەپەلەی ئەنجامداوە، ئامادەين هەموو پشتيوانييەک پێشکەشبکەين. راشيگەياند، ئەمڕۆ ديدارێکی دۆستانەمان هەبوو لەگەڵ ئيبراهيم رەئيسی، نزاکانمان لە خودای مەزن بۆ سەرۆک ئيبراهيم رەئيسی و شاندی ياوەريەتی. گوتيشی، کۆماری ئازەربايجان وەک وڵاتێکی