هەواڵی کوردستان ئێستا

تورکیا: ئێران داوای هێلیکۆپتەری لێکردووین بۆ گەڕان بەدوای فڕۆکەکەی سەرۆککۆماردا

تورکیا: ئێران داوای هێلیکۆپتەری لێکردووین بۆ گەڕان بەدوای فڕۆکەکەی سەرۆککۆماردا
تورکیا: ئێران داوای هێلیکۆپتەری لێکردووین بۆ گەڕان بەدوای فڕۆکەکەی سەرۆککۆماردا

2024-05-19 22:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رووداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، رایگەیاند: "دەستمان بەکارەکان بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکی پێویست لەچوارچێوەی کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کردووە". لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، بە نیگەرانییەوە چاودێریی پێشهاتەکانی پەیوەست بە رووداوی هێلیکۆپتەرەکە دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، دەستمان بەکارەکان بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکی پێویست لەچوارچێوەی کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کردووە". هاوکات سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا ناسراو بە ئافاد لە رێگەی هەژماری دامەزراوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە. ئافاد رایگەیاندووە: "ئێران داوای هێلیکۆپتەرێکی گەڕان و رزگارکردنی لە وڵاتەکەمان کردووە کە گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لە شەودا".