سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە هۆی گیانلەدەستدانی سەرکۆماری ئێران و یاوەرانی پەیامێکی سەرەخۆشیان بڵاو کردەوە
2024-05-20 13:00:07 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو سەرۆک ڕەئیسی خەمێکی بە ئازار و زیانێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامی و گەلی موسڵمانی ئێران و دۆستانی، بەڵام دڵنیاین گەلی جوامێری ئێران و کۆماری ئیسلامی ئەم کۆستەش تێدەپەڕێنن".