ئێران: درۆنەکەی تورکیا سەرکەوتوو نەبوو لە دیاریکردنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی رەئیسی
2024-05-22 11:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران راگەیاندراوێکی لەبارەی رۆڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ دۆزینەوەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە. فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیران ئاماژەی بەوەکردووە، شوێنی ورد و دروستی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە لەلایەن هێزەکانی فریاکەتنی زەمینی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستنیشانکراوە. باسی لەوەشکردووە، هاوکات لەگەڵ رووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار و شاندە یاوەرەکەی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشکەتووەکانی ئێران کە هەڵگری راداری جۆری "سار" بوون، لە ئاسمانی باکووری زەریای هیند بوون و بەهۆی دوورییان لە شوێنی رووداوەکە، خراپیی کەشوهەوا، سەختیی جوگرافیا و کوێستانەکانی ناوچەکە، بە ناچاری رێگە زەمینییەکان بۆ