هەواڵی کوردستان ئێستا

مەرجەکانی کارکردنی کارمەندانی دیلیڤەری لە عێراق

مەرجەکانی کارکردنی کارمەندانی دیلیڤەری لە عێراق
مەرجەکانی کارکردنی کارمەندانی دیلیڤەری لە عێراق

2024-05-23 10:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزارەتی ناوخۆی عێراق مەرج و رێنماییە نوێیەکانی تایبەت بە کارکردنی کارمەندانی دلیڤەری ئاشکرادەکات و داوا لە خاوەنکارەکان دەکات بەبێ جێبەجێکردنی مەرجەکان، رێگەپێدراونییە کار بەو کارمەندانە بکات. عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، 10 رێنماییان بۆ رێکخستنی کاری کارمەندانی دلیڤەری دەستنیشانکردووە، لەناویاندا ئەنجامدانی وردبینی ئەمنی و وەرگرتنی بەڵێنامە لە خاوەنکارەکان، کە هیچ کارمەندێک وەرنەگرن تاوەکو ئەو ماتۆڕانەی کاری پێدەکەن، بەشێوەیەکی فەرمی تۆماریدەکەن". باسیلەوەشکردووە، هەر بەگوێرەى رێنماییەکان، پێویستە رەنگی ماتۆڕی کارمەندانی دلیڤەری لەتەواوی عێراق یەکبخرێت و دوای تۆمارکردنیان، ستیکەرێکیان پێدەدرێت کە ئاماژەیە بۆ تۆمارکردنیان. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک دیکە لە رێنماییەکانیان تایبەتە بە خۆپارێزی کارمەندانی دیلیڤەری و