هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەعرەجی و نێردەی یۆنامی دۆسیەی کامپی هۆل تاوتوێدەکەن

ئەعرەجی و نێردەی یۆنامی دۆسیەی کامپی هۆل تاوتوێدەکەن
ئەعرەجی و نێردەی یۆنامی دۆسیەی کامپی هۆل تاوتوێدەکەن

2024-05-23 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان، دۆسیەی کامپی هۆل تاوتوێدەکەن. قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، 23ـی ئایار لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازیکردووە لە عەلی غولام ئیسحاق، رێکخەری کاروباری مرۆیی لە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق 'یونامی'. ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیەی کامپی 'هۆل' کراوە، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە عێراقییەکان بۆ ناوەندی 'ئەلجەدعە' لە پارێزگای موسڵ و ئامادەکردنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە. ئەعرەجی نووسیویەتی، دوایین پێشهاتەکانی دۆسیەی کامپی هۆل و پێداچوونەوە بە پلانی کاری نێوان عێراق و نوێنەرایەتیی یونامی تاوتوێکراوە. کامپی