هەواڵی کوردستان ئێستا

بانکى ناوەندیی عێراق لەم هەفتەیەدا نزیکەى یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووە

بانکى ناوەندیی عێراق لەم هەفتەیەدا نزیکەى یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووە
بانکى ناوەندیی عێراق لەم هەفتەیەدا نزیکەى یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووە

2024-05-23 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بانکى ناوەندى عێراق لەم هەفتەیەدا بڕى یەک ملیار  و 377 ملیۆن دۆلارى بە 132 هەزار دینار بۆ هەر سەد دۆلارێک بە بانک و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو فرۆشتووە. بانکى ناوەندیى عێراق لەماوەى 19ـی ئایار تاوەکو 23ـی ئایار لەرێگەى پلاتفۆڕمى ئەلیکترۆنییەوە، بڕى یەک ملیار و 161 ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە و بڕى 216 ملیۆن دۆلارى بەکاش فرۆشتووە. تێکڕاى فرۆشتنى دۆلارى رۆژانە لەلایەن بانکى ناوەندیى عێراقەوە 275 ملیۆن دۆلار بووە و تێکڕاى فرۆشتنى دۆلار بەکاش 43 ملیۆن دۆلار بووە. لەمساڵدا ئەمە یەکەمجارە بانکى ناوەندیى عێراق بەو رێژە زۆرە، فرۆشتنى دۆلار بەکاش بداتە بانک و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو، بەڵام کاریگەرییەکى کەمى لەسەر بەرزکردنەوەى بەهاى