هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵەبانى: لەگەڵ بەغداد بۆ رادەستکردنی داهاتەکان گەیشتووینەتە رێککەوتن

قوباد تاڵەبانى: لەگەڵ بەغداد بۆ رادەستکردنی داهاتەکان گەیشتووینەتە رێککەوتن
قوباد تاڵەبانى: لەگەڵ بەغداد بۆ رادەستکردنی داهاتەکان گەیشتووینەتە رێککەوتن

2024-05-23 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ هەڵبژاردنى لەهەرێمى کوردستان دەکرێت، دەشڵێت، بەرەوپێشچوونى باش لەپەیوەندییەکانى هەرێم و عێراق هەیە و گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەى داهاتەکان رادەست بکەن. قوباد تاڵەبانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە سلێمانى، باسى بەرەپێشچوونى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ کرد و رایگەیاند، "تەنیا یەک سەردان ناتوانێت پەیوەندییەکان بەرەوپێشببات، بەڵام ئەگەر بەراوردێک بکرێت لە نێوان چەند ساڵێک لەمەوبەر و ئێستا، ساڵى رابردوو و ئێستا، دەبینین جیاوازیەکى زۆر هەیە لە نێوان حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکان بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنى باش و رێککەوتنى زیاتر لە نێوانیاندا هەیە، پشتیوان بە خودا ئەوە دەبێتە خێر و خۆشى بۆ کۆمەڵانى خەڵکى