English | عربي

كەشناسی رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی راگەیاند


كەشناسی رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی راگەیاند

2019/03/15 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردوی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و راشیگەیاندوە لە درەنگانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت.بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردودا لە سنوری پارێزگای دهۆك زۆرترین باران باریوە و لە قەزای ئامێدی 54.8 ملم باران باریوە.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندوە كە باران بارین به‌رده‌وامی دەبێت له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، پێشبینی ده‌كرێت له‌ دره‌نگانی شه‌و رێژه‌كه‌ی زیاتر بێت به‌ تایبه‌تی له‌ پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنووریه‌كان.ئەوەشی خستۆتەرو، به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی به‌هۆی لاوازبونی كاریگه‌ری نزمه‌ پاله‌په‌ستۆكه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران له‌ كات و شوێنی جیا جیا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending