هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌فار: ئه‌مڕۆ هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتن و مووچەش‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت

سه‌فار: ئه‌مڕۆ هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتن و مووچەش‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت
سه‌فار: ئه‌مڕۆ هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتن و مووچەش‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت

2020-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەغدا-KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە به‌غدایە و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ست بكات و ئه‌وانیش مووچ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بڕیاره‌ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن و هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی ئەو ڕێككه‌وتنەی ده‌كرێت نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات و ئه‌وانیش له ‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ن.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی گوتیشی، "مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه ئاماده‌ كراووه‌ و ئه‌وه‌ی به‌غداش دابه‌شكراوه‌ و ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كرێت تا دوو ڕۆژی دیكەش‌ به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

 

بڵند ئیبراهیم