هەواڵی کوردستان ئێستا

کەشناسیى عێراق: پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیى عێراق: پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە
کەشناسیى عێراق: پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە

2024-05-31 11:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8


کەشناسیى عێراق رایگەیاند، لەئەمڕۆوە لە زۆرینەی ناوچەکان پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە و تاوەکو رۆژى یەکشەممە بەردەوام دەبێت. دەستەى گشتى کەشناسیى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى پلەکانى گەرما بەراورد بە رۆژانى پێشتر لەناوچەکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق نزمدەبنەوە، بەڵام لەهەرێمى کوردستان هاوشێوەى رۆژانى پێشتردەبێت. بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسیى عێراق، رۆژى شەممە، پلەکانى گەرما لەتەواوى وڵات نزمدەبنەوە، خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵ لەهەوادا دەبێت. هەر بەگوێرەى پێشبینییەکانى دەستەکە، رۆژى یەکشەممە پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە. کەشناسیی هەرێمى کوردستانیش پێشبینیکردووە، ئەمڕۆ لەهەرێمى کوردستان خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵێکى کەم لە هەوا دەبێت بەڵام لەسنوورى پارێزگاى کەرکوک و باشوورى هەولێر تۆز و