په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌یه‌كی كاتی بۆ ساڵی نوێ دیاریده‌كات
خەندان-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بودجه‌یه‌كی كاتی بۆ ساڵی داهاتو دیاریده‌كات، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌ك خه‌رجی دیكه‌ی پێ دابین بكرێت.
هومام شه‌ماع ڕاوێژكاری ئابوری محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بودجه‌ی 2020ی عێراق له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتو قورس ده‌بێت، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ڕێژه‌ی كورتهێنان له‌نێوان (50-60) ترلیۆن دینار بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتو پێویسته كه ده‌ست به‌كات به‌هه‌نگاوی چاكسازی دارایی، ئه‌گه‌رنا بودجه‌ی 2020 بارێكی قورس له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستده‌كات".
ڕاوێژكاری ئابوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو،"حكومه‌ت له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران چه‌ند هه‌نگاوێكی گرتۆته‌به‌ر، كه ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ر حكومه‌تی داهاتو قورس ده‌بێت.