وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک هەماهەنگیمان لەگەڵ ناکەن
2024-06-05 11:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بە گوێرەی پێویست هاوکارییان ناکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زیدی خۆیان و دەشڵێت، پارێزگای سلێمانی لەو بوارەدا هاوکاری باشی کردوون. سامر مەشکور، بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاکانی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی 'سەباح'ـی زمانحاڵی حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، "هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک هاوکاریمان ناکەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان" و بۆچوونی وایە "هۆکاری سیاسی" رێگرە لە هەوڵەکانیان". سامر مەشکور دەڵێت، "رێژەی ئەو ئاوارانەی لە دهۆک و هەولێرەوە دەگەڕێنەوە کەمن، ئەگەر بەراورد بکرێن بە پارێزگای سلێمانی، کە هەنگاوێکی گەورەی ناوە لەبواری کارئاسانیکردنی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ