هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی سنە 33% زیادیکردووە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی سنە 33% زیادیکردووە
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی سنە 33% زیادیکردووە

2024-06-06 11:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8


بەڕێوبەری گشتی دەروازە سنورییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سنە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە زیاترلە 980 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 33%زیادیکردووە. فەرامەرز ئومێدی، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە رێگەی دەروازە سنورییەکانی پارێزگاکەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار، زیاتر لە 980 ملیۆن دۆلار بووە. ئومێدی دەشڵێت، ئەو کاڵا سەرەکییانەی لە گومرگی پارێزگاکەوە هەناردە دەکرێن بریتین لە بەرهەمە کشتوکاڵی، باخداری، کانزایی، پلاستیکی و شیرەمەنیەکان، کەرەستەی بیناسازی و شووشە بۆ وڵاتانی عێراق، سووریا، ئەفغانستان، ئیمارات، رووسیا، تورکیا، ئازەربایجان، پاکستان، جۆرجیا و کوەیت. بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە