کەشناسیی عێراق: لەچەند پارێزگایەک پلەی گەرما دەگاتە نیوەی کوڵان
2024-06-08 13:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانى کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە دوو پارێزگا پلەکانی گەرما بگەنە نزیکی 50 پلەی سیلیزی، لە هەرێمی كوردستانیش ئەگەری نمەباران هەیە.