کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: "پارتی دیموکراتی کوردستان داوای کردووە بەشداری ھەڵبژاردن بکات"
2024-06-09 16:30:06 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق جومانە غەلای بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو: "پارتی دیموکراتی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵا کردووە و تیاییدا خواستی خۆی بۆ بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە".