هەواڵی کوردستان ئێستا

مایك پۆمپیۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات

مایك پۆمپیۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات
مایك پۆمپیۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات

2020-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، رایگه‌یاند، داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، داوای گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق دەكات و گەلی عیراقیش شیاوی حكومەتێكە كە لە دەستوەردانی دەرەكى ڕزگاریی بكات، داواشی لە سەركردە عیراقییەكان كرد لەنێوخۆیاندا بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕێبكەون و واز لە پشكداریی تایەفەگەریی بهێنن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد داواكانی گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات، جڵەوی ئەو گروپە چەكدارانە بخاتە ژێردەستی خۆی و ڕێگە نه‌درێت ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆ پشێوێنن.