هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆرتوگال بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە

پۆرتوگال بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە
پۆرتوگال بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە

2024-06-11 16:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8


ئەمشەو لە یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکان پێش دەستپێکردنی پاڵەوانییەتی یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەبێتەوە، کە پۆرتوگالییەکان ئامانجیان بەدەستهێنانی پلەیەکی گونجاوە لە پاڵەوانییەتی یۆرۆدا. رۆبەرتۆ مارتینێزی راهێنەری پۆرتوگال لەوکاتەوەی ئەرکی راهێنانی وڵاتەکەی گرتووەتەدەست تەنیا لە دوو یارییدا دووچاری شکستبووە و 12 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام ئامانجی راهێنەرەکە زۆر لەوە زیاترە و بەباشی دەزانێت بەدەستهێنانی دووەمین ناسناوی پاڵەوانییەتی یۆرۆ بۆ پۆرتوگال هەروا ئاسان نابێت، لەبەرئەوە پێویستە لەلوتکەی ئاستیاندا رکابەری هەڵبژاردەکانی دیکە بکەن، کە لەدوایین دوو یاریی دۆستانەدا بردنەوەیان بەرامبەر فینلەندا بەدەستهێنا، بەڵام بەرامبەر کرواتیا دووچاری شکستبوون. مارتینێز بەپێکهاتەیەکی تێکەڵ لە یاریزانە بەئەزمون و لاوەکان دەیەوێت نمونەیەکی