هەواڵی کوردستان ئێستا

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باقری

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باقری
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باقری

2024-06-15 03:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باقری بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوەتەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە" گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە و "جەخت لە هەماهەنگیی و کاری هاوبەش کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا". لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، "بەردەوامیی هەماهەنگی و دیالۆگی جدیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بەئامانجی چارەسەرکردنی پرسە