هەواڵی کوردستان ئێستا

ئومێد خۆشناو: لەم چەند رۆژەدا نزیکەی 100 هەزار گەشتیار لەیەک بازگەوە هاتوونەتە هەولێر

ئومێد خۆشناو: لەم چەند رۆژەدا نزیکەی 100 هەزار گەشتیار لەیەک بازگەوە هاتوونەتە هەولێر
ئومێد خۆشناو: لەم چەند رۆژەدا نزیکەی 100 هەزار گەشتیار لەیەک بازگەوە هاتوونەتە هەولێر

2024-06-15 03:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ  پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژن و دەڵێت، "لە بازگەکان بە ئاو و شیرینی بەخێرهاتنی گەشتیاران دەکرێت تاوەکو سیمایەکی جوانی هەرێمی کوردستان پیشانی گەشتیاران بدرێت". ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتیشی، "ئەو گەشتیارانەی دێن پێویستە کارتی دڵنیاییان هەبێت، کە بۆ ماوەی سێ مانگ کاری پێدەکرێت" و لەبارەی ژمارەی گەشتیارانیشەوە گوتی، "لە دوایین رۆژی جەژن ئامارەکان دەخرێنەڕوو، بەڵام بەهۆی درێژیی ماوەی پشووەکان، پێشبینیی رێژەیەکی زیاتری گەشتیار دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەدا تەنیا لەیەک بازگەوە رۆژانە 90 بۆ 100 هەزار گەشتیار دێنە هەولێر. هاوکات ئارام شوانی، گوتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، چەند