هەواڵی کوردستان ئێستا

سوهێل بۆ اه‌ع:بونیاتنان نوسراوى كاندیدكردنمى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ناردووه‌

سوهێل بۆ اه‌ع:بونیاتنان نوسراوى كاندیدكردنمى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ناردووه‌
سوهێل بۆ اه‌ع:بونیاتنان نوسراوى كاندیدكردنمى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ناردووه‌

2019-12-23 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 به‌غداد-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج

 

قوسه‌ى سوهێل وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاشكراى كرد نوسراوى كاندید كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كراوه‌.

 

سوهێل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" هاوپه‌یمانى بونیاتنان نوسراوی كاندید كردنمى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ناردووه‌".

 

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌ڵامى دادگاى فیدڕاڵى له‌ باره‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد.

 

په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) باسى له‌وه‌ كرد ،" سه‌رۆك كۆمار داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى دیارى بكه‌ن بۆ پێشكه‌ش كردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران".

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى به‌ینامه‌یه‌كى به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ له‌ باره‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌وه‌ كه‌ نوسراوێكى له‌باره‌وه‌ ده‌ركردووه‌ له‌ 23-10-2010 جه‌ختى له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ رووى ژماره‌وه‌ كه‌ له‌ مادده‌ى (76) ده‌ستوردا هاتووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات : كوتله‌ى په‌رله‌مانى كه‌ دواى هه‌ڵبژاردن پێكهاتووه‌ له‌ میان یه‌ك لیستى هه‌ڵبژاردن ، یان ئه‌و كوتله‌یه‌ى دواى هه‌ڵبژاردن له‌ دوو لیست یان زیاتر چوه‌ته‌ په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى سوێندى یاسایان خواردووه‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان زۆرترین ژماره‌ى ئه‌ندامیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌و كوتله‌كانى دیكه‌ ، سه‌رۆك كۆمار پابه‌نده‌ به‌ دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێى ئه‌حكامى مادده‌ى 76ى ده‌ستور له‌ ماوه‌ى دیارى كراودا.