هەواڵی کوردستان ئێستا

کەژێ هاوتا دوای ماوەیەکی زۆر بە گۆرانییەکی شاد دەردەکەوێتەوە

کەژێ هاوتا دوای ماوەیەکی زۆر بە گۆرانییەکی شاد دەردەکەوێتەوە
کەژێ هاوتا دوای ماوەیەکی زۆر بە گۆرانییەکی شاد دەردەکەوێتەوە

2024-06-17 10:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

شەوی رابردوو، دوای ماوەیەک لە دابڕان، کەژێ هاوتا خانمە گۆرانیبێژ، نوێترین بەرهەمی بەناوی "زەماوەند" بڵاوکردەوە. بەرهەمە نوێیەکەی کەژێ هاوتا بەناوی "زەماوەند" گۆرانییەکی شادە، تێکست و میلۆدییەکەی هونەرمەند زیاد ئەسعەدی مامی دایناوە، ڤیدیۆکلیپەکەی بەشێوازی کوردەواریی بەرهەمهاتووە. هەروەها لەلایەن ئارام سەردارەوە موزیکەکەی بەرهەم هاتووە و هەر خۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، بەرهەمی ڤینۆ پڕۆدەکشنە. بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆکلیپە دوای ماوەیەک دابڕانی کەژێ دێت لە کاری هونەریی، دوایین ڤیدیۆکلیپیش کە بڵاویکردەوە، دوو ساڵ بەر لە ئێستا گۆرانییەک بوو بۆ کۆچی هاوتا ئەسعەدی باوکی. کەژێ هاوتا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە دەنگخۆشەکانی کوردستان، خەڵکی شاری هەولێرە، کچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەند زیاد ئەسعەدە، لە