هەواڵی کوردستان ئێستا

مونا قەهوەچی: قەرەبووی ئەو مانگە دەكەینەوە.. كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەست پێدەكەنەوە

مونا قەهوەچی: قەرەبووی ئەو مانگە دەكەینەوە.. كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەست پێدەكەنەوە
مونا قەهوەچی: قەرەبووی ئەو مانگە دەكەینەوە.. كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەست پێدەكەنەوە

2020-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان كۆبووەوە و تێیدا داوای لێ كردن بەپێی دۆخی ئێستا پڕۆژە پێشكەش بكەن، هەفتەی داهاتووش وادەی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دیاری دەكرێت.

مونا قەهوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان ئەنجام دا بۆ ئەوەی دەست بە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بكاتەوە، كە ماوەی مانگێكە بە هۆی پەتای كۆرۆنا نەیتوانیوە كۆبوونەوە ئەنجام بدات و، دەمانەوێت ئەو مانگە قەرەبوو بكەینەوە".

قەهوەچی گوتیشی: "داوامان لە سەرجەم فراكسیۆنەكان كرد كە پڕۆژە پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان وادەی یەكەم كۆبوونەوە دیاری بكات و، كۆبوونەوەكانی پەرلەمانیش دەست پێدەكەنەوە".

سکرتێری پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ: "داوامان كردووە فراكسیۆنەكان بەپێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان پڕۆژە پێشكەش بكەن و، هەر پڕۆژەیەك بۆ دۆخی ئێستا پێویست بێت، دەیخەینە بەرنامەی كارەوە".

 

بڵند ئیبراهیم