English | عربي

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ دەكرێتەوە


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ دەكرێتەوە

2019/03/18 | 10:10

(هەواڵ كوردستان)- هه‌نگاوه‌كان بۆكردنه‌وه‌ی‌ بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ته‌واوبووندایه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌مزووانه‌ بكرێته‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست pukcc.net كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌،”به‌ هه‌وڵ و به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌عه‌میدی مافپه‌روه‌ر سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و مقدمی مافپه‌روه‌ر سالار سه‌ردار به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌مزووانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌”.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌،”بینایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپـۆرتی هه‌ڵه‌بجـه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی له‌ته‌واوبووندایه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌مزووانه‌ به‌ڕووی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌”.

كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending