پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
2020-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی 4ـی 2020 خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، خوشكی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و كۆچی دوایی كردووە.
وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ هەموو خەڵكی كوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی تەندروستی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو نیعمەت خان بەڕێوە ناچێت. داوا دەكەم لە ماڵەكانی خۆتان هەر كەس بە دوعا و خوێندنەوەی فاتیحە پرسە و هاوخەمی خۆتان دەرببڕن.
خودای مەزن پاداشی هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
30ـی 4ـی 2020