English | عربي

به‌ركه‌وتوویه‌كی دیكه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا


به‌ركه‌وتوویه‌كی دیكه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا

2019/03/18 | 18:00

(هەواڵ كوردستان)-  

ئه‌مڕۆ 18ی ئاداری 2019، به‌ركه‌وتوویه‌كی دیكه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

لوقمان عه‌بدوڵقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ناوی (كوبراعه‌لی بارام)، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هیدبوو، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئازاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامن و به‌ركه‌وتووه‌كان ناوه‌ ناوه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن".

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، گوتیشی: "له‌ ساڵی 2003ەوه‌ تاکو ئێستا (109) به‌ركه‌وتووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌ شه‌هیدبوون".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending