هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکەم کاروانی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەڕانەوە سلێمانی

یەکەم کاروانی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەڕانەوە سلێمانی
یەکەم کاروانی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەڕانەوە سلێمانی

2024-06-25 02:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پەیامنێری کەناڵ8 رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم کاروانی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەڕانەوە سلێمانی و بە گوڵ پێشوازییان لێکرا. لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەپێدانی گوڵ پێشوازی لە حاجیانی هەرێمی کوردستان کرا و بەرپرسانی فڕۆکەخانەکەش رایانگەیاند، گەڕانەوەی حاجییان لە رێگەی ئاسمانییەوە لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوامدەبێت. لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، 31 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیە گیانیانلەدەستداوە و  زۆرینەیان لەو حاجیانە بوون بە ڤیزەی گەشتیاری سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو. بەگوێرەى وەزیری تەندروستیی سعودیە، ئەمساڵ 1301 حاجی لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە، کە 83%ـیان لەو حاجیانە بوون  رێگەپێنەدراوبوون بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.