هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكاران

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكاران
پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكاران

2020-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی هاتنەوەی(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین، چینی كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە، هەروەها نكوڵی قوربانیدان و دەسكەوتاکانیان ناكرێ لەو بوارەدا بۆیە گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین.

ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە قەیرانێكی تەندروستی جیهانی گرتۆتەوە و كاریگەری لەسەر تێكڕای بوارەكانی ژیاندا هەیە، بۆیە ئومێدەوارین بەزووترین كات كۆتایی پێبێت و كۆمەڵگەی كوردستانیی و جیهان هەر ساغ و  تەندروست و ئاسوودە بن.

بەو بۆنەیەوە وێرای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین.

جارێكی دیكە(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت و ھەمیشە سەرکەوتووبن.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/4/2020