هەواڵی کوردستان ئێستا

کاتى تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە چاویلکەی مێتا بۆ سێ خولەک زیادکرا

کاتى تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە چاویلکەی مێتا بۆ سێ خولەک زیادکرا
کاتى تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە چاویلکەی مێتا بۆ سێ خولەک زیادکرا

2024-06-26 01:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆمپانیای مێتا، لە نوێترین وەشانی چاویلکە زیرەکەکانی رەی باندا، رێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆکان بۆ ماوەی سێ خولەک تۆماربکرێن کە پێشتر بەکارهێنەران دەیانتوانى تەنیا یەک خولەک ڤیدیۆ تۆماربکەن. ئەم گۆڕانکارییەی چاویلکەی زیرەکی رەی بانى مێتا، لەگەڵ نوێترین نوێکردنەوەی وەشانی چاویلکەکەدا دێت و پێشبینی دەکرێت سەرەتا لەرێگەی سیستمی ( ئای ئۆ ئێس)وە کاری پێبکرێت. لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیەدا، کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکە بۆ چاویلکەکە زیاددەبێت و پشتگیری لە ئەپەکانی وەکو کاڵم، ئەمازۆن میوزیک دەکات. ئەم نوێکارییە، کارایی چاویلکەی زیرەکی مێتای رەی بان بەرز دەکاتەوە، کە وایلێدەکات بەکارهێنەران توانایان هەبێت بۆ ماوەیەکی درێژتر ڤیدۆ تۆماربکەن و بتوانن سودی لێوەربگرن.