هەواڵی کوردستان ئێستا

گروپی کەی پۆپ " Seventeen" بە فەرمی بووە باڵیۆزی نیازپاکی یونسکۆ

گروپی کەی پۆپ " Seventeen" بە فەرمی بووە باڵیۆزی نیازپاکی یونسکۆ
گروپی کەی پۆپ " Seventeen" بە فەرمی بووە باڵیۆزی نیازپاکی یونسکۆ

2024-06-26 22:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

گروپی پۆپی کۆری "Seventeen"، کە یەکێکە لە گروپە بەناوبانگەکان لە جیهاندا، بە فەرمی بوو بە باڵیۆزی نیازپاکی یونسکۆ، بەو ئامانجەی کە ببێت بە پردێک لە نیوان یونسکۆ و گەنجاندا، لەپێناو فەراهەمکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆیان. جۆشوا، یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتوویەتی، "بە هەموو سادەیی و خۆشەویستییەوە بۆیەکەمجار خۆمان وەک باڵیۆزی نیازپاکی یونسکۆ بۆ گەنجان دەناسێنین". گوتیشی، "بەو پێیەی ئێمە باڵیۆزی گەنجین، هێزی هاوڕێیەتی بڵاودەکەینەوە و هاوکار دەبین لە بونیادنانی کۆمەڵگەی یەکگرتووی گەنجانە لە پێناو داهاتوویەکی باشتردا". ئاشکراشیکرد، گروپەکە بڕی ملیۆنێک دۆلاری بەخشیوەتە یونسکۆ. ئۆدری ئازۆلای، بەڕێوەبەری گشتی یونسکۆش گووتی، "هاوبەشیمان لەگەڵ سێڤنتین هەنگاوێکی نوێیە و پاڵنەرێکی باش