هەواڵی کوردستان ئێستا

شاری هاراری مێژوویی لە ئەسیوپیا ساڵانە هەزاران گەشتیار رادەکێشێت

شاری هاراری مێژوویی لە ئەسیوپیا ساڵانە هەزاران گەشتیار رادەکێشێت
شاری هاراری مێژوویی لە ئەسیوپیا ساڵانە هەزاران گەشتیار رادەکێشێت

2024-06-27 00:00:05 - سەرچاوە: کەناڵ8

شاری هاراری گەشتیاری و کشتوکاڵی لە ئەسیوپیا ساڵانە هەزاران گەشتیار رادەکێشێت بەهۆی جوانییە دەگمەنەکەی، گەڕەکە تەسکەکانی و شێوەی باڵەخانەکانی کە مێژوویی زۆرینەیان بۆ سەردەمی عوسمانی دەگەڕێتەوە، ئەوەشی ئەم شارە جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە دانیشتووانەکەی کەمتیار ماڵیدەکەن و بەخێوی دەکەن. شاری هارار بە شێوە کۆن و مێژووییەکەی، باڵەخانە کۆن و ناوازەکانی ناسراوە، نزیکی 100 مزگەوت و چەندین مەزارگەی تێدایە. هەروەها چەندین شوێنەواری گرنگ و مێژوویی لەخۆدەگرێت. لە بەناوبانگترین شوێنەوارەکانی ئەو شارەش، کڵێسای "مێدهانی ئالەم"ـە، کە لە گەورەترین مزگەوتەکانی ناوچەکە بووە بەر لەوەی لە ساڵی 1897ـدا بگۆڕدرێت بۆ کڵێسا. یەکێک لەو شوێنانەش کە زۆر سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت، گەڕەکەکانی ئاشتیە، کە بۆ ئاشتکردنەوەی ئەو